ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌گه‌ڵ گه‌وره ڕێبه‌رانی عێراقدا له به‌غدا كۆبۆته‌وه، وه په‌یامێـكی بۆ گه‌یاندوون، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌په‌له كار بۆ ئاشـتبوونه‌وه بكه‌ن چونكه دان به‌خۆداگرتنی ئه‌مریكیـیه‌كان سـنوری هه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشـته به‌غدا پاش ژماره‌یه‌ك سه‌ردانی تر بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌مه‌ش سـێـهه‌م سه‌ردانی ڕۆبه‌رت گه‌یتسه بۆ عێراق له‌وه‌تای چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه كه پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكای وه‌رگرتووه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی ڕۆبه‌رت گه‌یتس به‌مه‌به‌سـتی هاندانی ڕێبه‌رانی عێراقه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و ئاشـتبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولایانی شـیعه ئاینزاكان و سوننه ئاینزاكانی كۆمه‌ڵـگای عێراقی كه كێشه‌ی زۆر له نێوانیاندایه و هه‌روه‌هاش هه‌وڵـدان بۆ هاوبه‌شـیـكردنی داهاتی نه‌وتی وڵاته‌كه له ڕێـگای یاساوه له نێوان سوننه‌كان و شـیعه‌كان و كورده‌كاندا.
گه‌یتس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت ده‌زانێت كه كارێـكی سه‌خت ده‌بێت به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵـێـك بدرێت تا ئه‌و به‌رنووسی یاسایه به‌خێرایی په‌سه‌ند بكرێت.
وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت" له‌و سه‌ختیـیانه تێده‌گات كه ڕووبه‌ڕووی عێراقیـیه‌كان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام كات هێنده‌ی به‌به‌ره‌وه نه‌ماوه."
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش گه‌یتس له بنكه‌یه‌كی له‌شـكری نزیك شـارۆچـكه‌ی فه‌لوجه‌ی ڕۆژئاوای عێراق له‌گه‌ڵ گه‌وره سه‌ركرده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق كۆبووه‌وه. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌شـدا گفتوگۆ له‌سه‌ر هێرشه بۆمبیـیه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی عێراق كرا كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه بوونه‌ته مایه‌ی كوژرانی زیاتر له 200 كه‌س.
ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پاتریه‌س گه‌وره سه‌ركرده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتبووی ئه‌و ته‌قینه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌و سه‌روه‌خته‌ی پلانی نوێی دابینكردنی ئاسایش له به‌غدا ده‌سـتیـپـێـكرد.
ژه‌نه‌ڕاڵ پاتریه‌س ده‌ڵێت" ڕۆژێـكی له‌و شـێوه‌یه كاریگه‌ریـیه‌كی ڕاسـته‌قینه‌ی سـایكۆلۆژی هه‌یه، هاوكاتیش بووه له‌گه‌ڵ هه‌سـتكردنی ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ و خۆشـی و زۆریش له ڕێبه‌رانی تر له به‌غدا و له‌سه‌رانسه‌ری عێراقیش كه پاشه‌كشه‌یه‌ك هه‌یه. تۆ بۆ خۆشت ده‌زانیت له كاتێـكدا بووه بینینی زۆر زه‌حمه‌ت بووه و به‌ڵام به‌ره‌و پـێشـچوونێـكی كه‌م له باری ئاسایشی به‌غدادا هه‌یه هه‌روه‌هاش له به‌شـه‌كانی تری وڵاته‌كه‌دا."
كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكا به گشتی ئاماژه به كه‌مبوونه‌وه‌ی كوشت و كوشـتاری ئاینزایی ده‌كه‌ن وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و به‌ره‌و پـێشـچوونه، به‌ڵام ده‌شـڵێن ئه‌و ته‌قینه‌وه زۆرانه به‌رده‌وام مایه‌ی هێنانه‌كایه‌ی سه‌ختین له‌به‌رده‌م ئه‌م پـرۆسه‌یه‌دا.