ڕێبه‌رێـكی یاخیبووانی عێراقی ئیدعای كردووه كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ده‌ستی به سـازكردنی
موشه‌ك كردووه.
ئه‌و ئیدعایه له شــریتێـكی ده‌نگ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێـكی ئیسلامی دانراوه هاتووه، كه باوه‌ڕ ده‌كرێت شـریتهكه هی ئه‌بو عومه‌ر ئه‌لبه‌غدادی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق بێت كه ڕێـكخراوێـكی چهتریـیه و ئه‌لقاعیده له عێراقیش ده‌گرێته‌وه. ئه‌و ئیدعایه پـشـتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا كۆمه‌ڵی ئه‌لبه‌غدادی له بڵاوكراوه‌یه‌كی سه‌ر ئنته‌رنێت ده‌ڵێت بڕیاری داوه 20 سه‌رباز و پـۆلیسی عێراقی ئیعدام كردووه و كۆمه‌ڵه‌كه ڕۆژی شه‌ممه ئیدعای كردبوو ئه‌و كه‌سـانه‌ی ڕفاندبوو. كومهڵهكه ده‌ڵێت وێنه‌ی ئیعدامكردنهكان له‌سه‌ر ئنته‌رنێت داده‌به‌زێنێت.
به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتێـكی عێراقی ده‌ڵێت هیچ ڕاپـۆرتی بێ سه‌روشوێن چوونی هێز یان پـۆلیس ڕانه‌گه‌یندراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند تراكێـك كه كه‌ره‌سـته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی پـێ بووه دره‌نگانێـكی دووشه‌ممه له باكوری به‌غدا وه‌رگه‌ڕابوو له ڕێـگای چوونی بۆ په‌لاماردانی بنكه‌یه‌كی هاوبه‌شـی ئاسایشی عێراقی و ئه‌مریكایی له موشـاهده.