خه‌ڵـكی ئه‌مریكا سه‌رسوڕماون و له ماته‌مینیدان دوابه‌دوای خوێناوی‌ترین ڕووداوی ته‌قه‌كردن له مێژووی ئه‌مریكادا. ئه‌م ڕووداوه‌ی زانكۆی ته‌كنه‌لۆژی ڤێرجینیا كوشـتنی 33 كه‌سی لـێـكه‌وتۆته‌وه، به ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌شه‌وه. په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشـكی سـپـی پاوڵا ۆڵـفسن ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده كردووه، وه هاوكارمان شـوان سه‌عید وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
به‌یانیـیه‌كی لێزمه و باراناوی به‌هار بوو كه بوو به ڕۆژێـكی خوێناوی له زانكۆی ته‌كنه‌لۆژی ڤـێرجینیا.
چه‌كدارێـك ده‌ستیـكرد به ته‌قه‌كردن له به‌شی ناوخۆی خوێندكاران‌دا و دوو كاتژمێر دوای ئه‌وه سه‌ر له نوێ هێرشـێـكی برده سه‌ر پـۆلێـكی خوێندن.
خوێندكاران به شـپـرزه‌یـیه‌وه شـوێنه‌كه‌یان به‌جێـهێشـت و پـۆلیس به په‌له گه‌یشت، باڵه‌خانه‌كانی ته‌نیشت شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا داخران و ئه‌مریكا كه‌وته ماته‌مینیـیه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراواندا.
سه‌رۆك بوش گوته‌یه‌كی بۆ خه‌ڵـكی ئه‌مریكا پـێشـكه‌ش كرد و تیایدا گوتی " ئه‌مڕۆ وڵاته‌كه‌مان له پـرسه و ماته‌مینیدان بۆ ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه خه‌ڵـكی خۆشـه‌ویسـتیان له
زانكۆی ته‌كنه‌لۆژی ڤـێرجینیا كوژراون، ئێمه له كانگای دڵمانه‌وه پـرسه‌ی خۆمان بۆ قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه ڕاده‌گه‌یه‌نێن و نوێژ و وانزایان بۆ ده‌كه‌ین و داوا له یه‌زدانی مه‌زن ده‌كه‌ین كه سه‌بوریـیان بدات.
له واشـنتۆنی پایته‌ختیش و له هۆڵی كۆنگرێسی ئه‌مریكی نه‌یاره سـیاسـیه‌كان پـێـكه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك ماته‌مینی بۆ كوژراوان ڕاوه‌سـتان - یه‌كه‌م جار له سـێناتدا و پاشـان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا.
دیموكراتی باڵا له سـێناتدا هاری ڕید له‌سه‌ر بێویژدانی ئه‌و ته‌قه‌كردنه دووا، وه گوتی هێشـتا پـرسـیاری زۆر بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه.
هاری ڕید گوتی " ئه‌وه‌ی ده‌یزانین دڵمان ئازار ده‌دات و ده‌مان هه‌ژه‌ێنێت، كه‌واته بۆ ئێسـتا ته‌نها ده‌توانین پـرسه و سه‌رخۆشی خۆمان بۆ قوربانیان ڕابگه‌یه‌نین.
بۆ ئه‌ندامانی سـتانی ڤێرجینیا له كۆنگرێسـدا ڕووداوه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو . زانكۆی ته‌كنه‌لۆژیای ڤـێرجینیا گه‌وره‌ترین زانكۆیه له‌و ویلایه‌ته‌دا كه نزیكه‌ی 25 هه‌زار خوێندكاری هه‌یه. سـێناتۆری دێرینی ڤـێرجینیا جۆن وارنه‌ری كۆماری له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه دوا و گوتی:
" ئه‌م تراژیدیایه هیچ پاساوێـكی بۆ نیـیه و كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژی بێ به‌زه‌یـی‌یانه‌یه."
شـایانی باسه حكومه‌تی فێدڕاڵی ئه‌مریكی ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ یارمه‌تیدانی ڤـێرجینیا سه‌باره‌ت به لـێـكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه دڵـته‌زێنه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و زانكۆیه كه له لایه‌ن ڤـێرجینیاوه ده‌برێت به‌ڕێوه و ڤـێرجینیاش خاوه‌نێـتی به‌رگریـیان له جۆری مامه‌ڵه‌كردنیان كرد له‌و قه‌یرانه‌دا، به‌ڵام خوێندكاران گازنده‌یان له‌و زانكۆیه كرد كه به خێرایی زانیاریـیان سه‌باره‌ت به ته‌قه‌كردنی یه‌كه‌م نه‌داوه به‌وان و گوتیان ئاگاداریـكردنه‌وه‌یه‌كی گشـتی ڕه‌نگ بوو ڕێـگه له كوشـتنی زیاتر بگرێت.