جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن نیگرۆپۆنتێ، جه‌ختی له حكومه‌تی سودان
كردووه جێـگیركردنی هێزه‌كانی ئاشـتی پارێزانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وڵاته‌كه‌یدا په‌سه‌ند بكات و هه‌روه‌ها ڕه‌وشی كاری مرۆیی له هه‌رێمی دارفوردا چـاك بكات.
ڕۆژی دووشه‌ممه و له كۆتایی سه‌ردانه سێ ڕۆژیـیه‌كه‌یدا بۆ سـودان جۆن نیگرۆپۆنتێ ڕایگه‌یاند كه‌وا سودان له پـێناو چاكـكردنی بارودۆخی هه‌رێمی دارفور پـێویسـتی به هێزێـكی گه‌وره‌تری هاوبه‌شی ئاشتی پارێزانی یه‌كێتی ئه‌فریكا هه‌یه كه له‌ژێر یه‌ك فه‌رمانده‌دا كار بكه‌ن.
حكومه‌تی سـودان له مانگی یانزه‌ی سـاڵی ڕابردوودا هێزی فره نه‌ته‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌سه‌ند كرد. به‌ڵام تا ئێسـتا ڕێـككهوتنهكهی جێبه‌جێ نه‌كردووه. هه‌ر بۆیه خه‌رتوم كه‌وتۆته ژێر فشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی تاوه‌كو ڕێـگا به‌و هێزه 3 هه‌زار سه‌ربازیـیه و ئامێر و كه‌لوپه‌لانه بدات كه به مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی ئه‌و هێزانه‌ی ئـێسـتا له هه‌رێمی دارفوردا كار ده‌كه‌ن نیشـته‌جێ بكرێن.
به‌هۆی تهگهرهخسـتنه به‌رده‌م كاروباری فریاگوزاری و هه‌روه‌ها هه‌راسانكردنی كارمه‌ندانی كۆمه‌ك و فریاگوزاری له هه‌رێمی دارفور جۆن نیگرۆپۆنتێ له میانه‌ی گوته‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یدا ڕه‌خنه‌ی له حكومه‌تی خه‌رتوم گرت و گوتیشی په‌یڕه‌ویـكردنی كاری له‌م جۆره ئه‌و ئاماژه‌یه ده‌گه‌یه‌نێت كه سـودان به‌مه‌به‌ست هه‌ڵمه‌تی تۆقاندن له هه‌رێمی دارفوردا پـیاده ده‌كات.