ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ڕایانگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی شه‌ممه و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی
ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له ناو ویسـتگه‌یه‌كی پاسی شـاری كه‌ربه‌لای پـیرۆزی شیعه‌كان به‌لایه‌نی كه‌م 47 كه‌س كوژران و 100 كه‌سی تریش بریندار بوون.
هێرشه‌كه له دووری نزیكه‌ی 200 مه‌تر له مه‌زاری ئیمام حسێن ڕوویداوه، كه یه‌كێـكه له پـیرۆزترین مه‌زاری شیعه‌كان.
پارێزگاری كه‌ربه‌لا، عه‌قیل ئه‌لغه‌زالی ڕایگه‌یاند كه‌وا دوا زانیاری ده‌زگا زانیاریـیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه هێرشـیش بكرێته سه‌ر ده‌روازه‌ی شـاره‌كه. گوتیشی داوای هێزی ئاسایشی زیاتری بۆ پاراستنی شـاره‌كه كردووه.
له لایه‌كی دیكه پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ر پـردی جادریـیه‌ی شـاری به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س كوژراون و 15 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له باشوری عێراقیش له‌شـكری به‌ریتانی ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی له دره‌نگانێـكی ڕۆژی هه‌ینی له شـاری به‌سره‌ی باشوری عێراق 8 گومان لێـكراوی یاخیبوویان كوشـتووه.