پاش ته‌قینه‌وه خوێناویـیه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی، یاسادانه‌رانی عێراقی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی كه‌میان.
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م دانیشـتنه تایبه‌ته‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ڕاسـته‌وخۆ له ڕێـگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعێراقیـیه‌وه په‌خش كرا.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی و عێراقی ده‌كۆڵنه‌وه له چۆنێتی ئه‌وه‌ی هێرشـبه‌ره‌كه توانیویه‌تی شورای ئاسایشی توندی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بـبڕێت، وه بۆمبێـك له ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌ماندا دابنێت.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له‌شـكری ئه‌مریكی ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌كانی ڕاسـت كرده‌وه و گوتی كوژرانی یه‌ك كه‌س و برینداربوونی 22 كه‌سی تر یه‌كلا بۆته‌وه. پـێشـتر به‌رپـرسـانی له‌شكری ئه‌مریكی و عێراقی گوتبوویان 8 كه‌س له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كوژراون.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا 14 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌سـتگیركراون كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت په‌یوه‌ندیـیان به تۆڕی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بێت.