ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا ماوه‌ی
خزمه‌تی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له عێراق و ئه‌فغانسـتان له 12 مانگه‌وه زیاد ده‌كرێت بۆ 15 مانگ.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆبه‌رت گه‌یتس به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه‌وا به گوێره‌ی ڕێبازه نوێـیه‌كه‌ی كه ده‌سـتبه‌جێ كاری پـێده‌كرێت، یه‌كه له‌شـكریـیه‌كانی كه له شه‌ڕدان بۆ ماوه‌ی 15 مانگ زیاتر نامێنـنه‌وه و كه‌متریش له 12 مانگ ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات.
وه‌زیری به‌رگری گوتی ڕێبازه نوێـیه‌كه پـێشـبینی زیاتر ده‌داته سه‌ربازه ئه‌مریكیـیه‌كان تا بزانن كه چاوه‌ڕوانی چین. هه‌روه‌ها توانایی ده‌به‌خشێته له‌شـكری ئه‌مریكا بۆ جێـگیركردنی ئه‌و هێزانه‌ی كه ڕه‌وانه ده‌كرێن.
ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی ئه‌و هیواداره ئه‌مه گۆڕانكاریـیه‌كی كاتی بێت، به‌ڵام گوتیشی ئه‌و ناتوانێت بڕیار بدات كه ئه‌مه تا چه‌ند ده‌خایه‌نێت.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌ته یارمه‌تی له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌دات له بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتر له 20 هه‌زار سه‌ربازی تر له عێراق بۆ ماوه‌ی سـاڵێـك به‌لایه‌نی كه‌م.