ڕێـكخراوی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ICRC ده‌ڵێت به ئاگایه له به‌ره‌و خراپـچوونی بارودۆخی مرۆڤایه‌تی له ناو عێراقدا، وه داوا ده‌كات خه‌ڵكی سڤیلی عێراق له توندوتیژی به‌رده‌وام پاراستنی باشـتریان بۆ دابین بكرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێـكخراوی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركرد و تیایدا ڕووداوی بێشوماری ئاشـكرا كردووه كه به ڕاشـكاوی پـێـشـێـلكردنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كانی مافی مرۆڤی تیادا به‌دی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه چۆن خه‌ڵـكی سڤیل له عێراقدا بوونه‌ته ئامانجی هێرشـه‌كانی ڕۆژانه و كوشـتنكاری و ڕفاندن و هه‌روه‌ها بوون به قوربانی هه‌ڵمه‌ته له‌شكریـیه‌كانیش.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڕاپـۆرته‌كه هۆشیاری ڕه‌وشی شێواوی داموده‌زگا ته‌ندروسـتیـیه‌كانی عێراق ده‌دات. هه‌روه‌ها تێبینی ئه‌وه ده‌كات كه پـزیشـك و كارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی له‌به‌ر مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان ناچن بۆ سه‌ر كاره‌كانیان.
هه‌روه‌ها ڕێـكخراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن پلانی نوێی دابینكردنی ئاسایش بۆ به‌غدا پـێده‌چێت كارێـكی زۆر كه‌می ئه‌نجام دابێت له باشـكردنی باری ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌دا.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی، نه‌دا دوومانی به‌رپـرسی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی عێراقی ڕێـكخراوی خاچی سوور ده‌ڵێت خه‌ڵـكی عێراق دووچاری باری نابه‌جێ و ناپه‌سه‌ند ده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها داوا له گشت ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه كاریگه‌رێـتیـیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراقدا هه‌یه به‌په‌له بكه‌ونه كاركردن له پـێناو پاراسـتنی ژیانی خه‌ڵـكی ئاسایی ئه‌و وڵاته‌دا.
له‌سه‌ر ڕۆشـنایی ئه‌و گفتوگۆیه هاوكارمان موعته‌بر شیروانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.