سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، نوری ئه‌لمالكی، به سه‌ردانێـك له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپـۆنه، وه له‌وێوه ده‌ڵێت هیچ به‌هانه‌یه‌ك نیـیه بۆ دانانی دوا مۆڵهتێـك بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق. هاوكات ژاپـۆنیش په‌یمانی داوه كه به‌رده‌وامبێت له كۆمه‌كـكردنی بنیادنانه‌وه‌ی عێراق.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له تۆكیۆ، كاثرین ماكینۆ، ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده كردووه و هاوكارمان سمكۆ عه‌زیز وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی ده‌ڵێت ئه‌و بیرۆكه‌ی دوا مۆڵهتێـك بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه.
له میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی له تۆكیۆ سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی به خێرایی كار له‌مه‌ڕ چاكـكردنی ڕه‌وشی ئاسایشی وڵات‌دا ده‌كات تاوه‌كو هێزه‌كانی ئه‌مریكایی و هه‌روه‌ها بیانی بتوانن عێراق به‌جێبهێـڵن.
مالكی ده‌ڵێت" پـێویست به دیاریكردنی خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به ئه‌وپه‌ڕی خێرایی كه له تواناماندا هه‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كار ده‌كه‌ین، ئه‌و كاره‌ی كه بڕیاری كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ده‌دات، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ده‌بن كه له به‌ره‌كاندا به‌ده‌ست ده‌هێنرێن نه‌ك دیاریكردنی خشـته‌یه‌كی كشـانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه."
نوری ئه‌لمالكی سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر كاتی كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق مافی خودی عێراق خۆیه‌تی.
مالكی ده‌ڵێت " داواكردن بۆ كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی مافێـكی دیموكراتیـیانهیه، ئه‌و مافه‌ی كه ئێمه ڕێزی لێده‌گرین و ئه‌و مافه‌ی له لایه‌ن ڕێـكخراوه‌كانی نێو عێراق و هه‌روه‌ها له لایه‌ن كۆنگرێسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاشه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌كرێت."
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه دانه‌وه ده‌سـتی هه‌موو بهرپـرسـیاریـیهتیـیهكی له‌شـكری به گوێره‌ی پـرۆسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت، هاوكات مالكی سوربوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه پـیشـاندا و ده‌رئه‌نجام ئه‌و هێزانه له عێراق ده‌رده‌چن.
له گوته‌كه‌یدا نوری ئه‌لمالكی سوپاسی حكومه‌تی ژاپـۆنی كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی له بنیادنانه‌وه‌ی عێراقدا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراقیدا شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیری ژاپـۆن گوتی حكومه‌تی ژاپـۆن له دابینكردنی كۆمه‌كی بنیادنانه‌وه‌ی عێراقدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات تۆكیۆ بڕی 850 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌رز بۆ په‌ره‌پـێدانی به‌رهه‌می نه‌وتی ده‌داته عێراق.
هه‌روه‌ها ژاپـۆن بڕیارێـكی تایبه‌ت بۆ ماوه‌ی دوو سـاڵێـكی دیكه درێژ ده‌كاته‌وه كه بۆ مه‌به‌ستی پـشـتگیریكردن له كاروباری بوژاندنه‌وه‌ی عێراقه. بڕیاره‌كه‌ی ژاپـۆن كه ئێسـتا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كاری پـێـده‌كرێت له مانگی حه‌وتی ئه‌مسـاڵدا كۆتایی دێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه حكومه‌تی تۆكیۆ نزیكه‌ی 600 سه‌ربازی خۆی كه له بواری خزمه‌تگوزاریدا كار ده‌كه‌ن له سـاڵی 2004 وه له باشوری عێراق له پـرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا كار ده‌كه‌ن. به‌ڵام ڕه‌وانه‌كردنی سه‌ربازانی ژاپـۆنی بۆ عێراق كارێـكی ناپه‌سه‌ند بوو له نێو ژاپـۆندا و هێزه‌كانی زه‌مینی هێنرانه‌وه وڵات.
نوری ئه‌لمالكی و شـاند‌ی پـێنج ئه‌ندامی حكومه‌تی عێراقی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ تارۆ ئاسۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆن و وه‌زیری به‌رگری و هه‌روه‌ها وه‌زیری ئابوری ژاپـۆنیدا كۆبوونه‌وه. له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ڕایانگه‌یاند ئه‌وان هیوا ده‌خوازن ژاپـۆن كارداری و وه‌گه‌ڕخسـتنی سه‌رمایه له بواره‌كانی ئه‌لكتریك و پـیشهسـازیـیهكانی پـترۆلیدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا تایبه‌تیـیه‌كانی ژاپـۆندا ئه‌نجام بده‌ن.
مالكی دانانی دوا مۆڵهتێـك بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه
- Catherine Makino