وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردنی نانه‌وه‌ی نائارامی له ناوچه
كوردیـیه‌كانی توركیا ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسـته‌ی ڕێبه‌ری كوردی عێراق مه‌سعود بارزانی كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس له په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌بدوڵـڵا گول تاوتوێ كرد.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌یڤد گه‌ڵه‌ست ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه و هاوكارمان نه‌شـوان كاڵێ وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی:
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ئاڵۆزیـیه‌كانی نێوان توركیا و كورده‌كانی عێراق هێور بكاته‌وه دوابه‌دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه كه له لایه‌ن ڕێبه‌ری كورد مه‌سـعود بارزانیـیه‌وه درا كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به تێـبیـنی‌یه‌كی یارمه‌تی نه‌ده‌ری ناوده‌بات.
له چاوپـێـكه‌وتنێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ده‌ست وه‌رده‌داته ناو كاروباری شـاره كوردیـیه‌كانی توركیا ئه‌گه‌ر بێت و توركیا ده‌ست وه‌ربداته ناو كاروباری كه‌ركوك، ئه‌و شـاره ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته‌ی عێراق كه كورده‌كان ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن به پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه‌یان.
ئه‌م تێبینی دانه بووه مایه‌ی ئاڕاسته‌كردنی ناڕه‌زایی‌یه‌كی توركی بۆ حكومه‌تی عێراقی له به‌غدا، وه سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئاگاهی دا و ده‌ڵێت بارزانی له هێـڵی خۆی لایداوه، وه‌ك ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت قسه‌كانی ئاكامی خراپـی ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ هاوسه‌نگی نێوان هه‌ردوو لای ڕاگرتبوو، به‌ڵام گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك لایه‌نی حكومه‌تی توركیای گرت و ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی بارزانی پێ په‌سه‌ند نه‌بوو.
شـان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی " له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌م جۆره ڕاگه‌یاندنانه به ڕاستی یارمه‌تیده‌ر نین و به دڵنیایـیه‌وه هیچ پـێشه‌وه چوونێـك له ئامانجی مه‌زنی هاوكاریكردنی نێوان توركیا و عێراق سه‌باره‌ت به كێشه هاوبه‌شه‌كانیان ناكات، له ناویاندا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه واته پارتی كرێـكارانی كوردستان له به‌زاندنی سنووری نێوانیان و هێرشبردنه سه‌ر ناو توركیا و كوشتنی خه‌ڵكی بێ تاواندا. ئێمه كاری زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه كردووه، وه له هه‌وڵداین بۆ پـێـكهێنانی عێراقیـیه‌كان و هه‌روه‌ها حكومه‌تی توركیا له پـێناو دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌و كێشه گرنگه."
ئاڵۆزیـیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا زیادی كردووه له كاتێـكدا كه توركیا ده‌ڵێت كورده‌كانی عێراق له به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه ئارامن و ته‌نانه‌ت پـشتیوانیـیان ده‌كه‌ن له هێرشه‌كانیان بۆ ناو خاكی توركیا كه له باكوری عێراق نیشته‌جێن.
بڕیاره له كۆتایی ئه‌مسـاڵدا له ڕێـگه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه چاره‌نووسی كه‌ركوك دیاری بكرێت. ئه‌نكه‌ره نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كۆنتڕۆڵـكردنی كه‌ركوك له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه باوه‌ڕ ده‌كرێت هانیان بدات بۆ دروستكردنی وڵات، وه له‌وانه‌یه وڵاته‌كه‌یان فراوانتر بكه‌ن و ناوچه كوردیـیه‌كانی توركیاش بگرێته‌وه.
شـان مه‌كـكۆرمه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه دا له سـاڵی ڕابردووه‌وه ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینی هێزی هه‌وایی ئه‌مریكا جۆزێف ڕاڵســتـۆن كه پـێشـتر كۆماندارێـكی ناتۆ بووه، وه‌ك شاندی تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركی و عێراقی كار ده‌كات بۆ ڕێـگه‌گرتن له هێرشه سـنووریـیه‌كانی په‌كه‌كه، كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له لیسـتی ڕێـكخراوه تێرۆریسـتیـیه‌كان دان.
مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه ڕایس له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌بدوڵـڵا گول باسی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌ی بارزانیـیان كردووه، وه ده‌ڵێت خانم ڕایس سوپاسی توركیای كردووه بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه داوێـتی سه‌باره‌ت به گفتوگۆی ناوچه‌یی بۆ سه‌قامگیركردنی عێراق.
توركیا پـێشـنیاری كردبوو بـبێته وڵاتی میواندار و كۆنفرانسی وڵاتانی دراوسـێی عێراق له ئه‌سته‌نبوڵ بگیرێت، كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئێران و گه‌وره وڵاتانی جیهان تیایدا به‌شـدار ده‌بن بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌كانی مانگی ڕابردووه كه له به‌غدا سـازكرا.
به هه‌ر حاڵ حكومه‌تی عێراقی كه كۆنفرانسه‌كه‌ی ڕێـكخسـتووه شه‌رم ئه‌لشێخی هه‌ڵـبژاردووه، كه هه‌وارگه‌یه‌كه له میسر و ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای سوور وه‌ك جێـگا بۆ كۆبوونه‌وه‌كان كه بڕیاره له مانگی پـێـنجدا سـاز بكرێت.
مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت خانم ڕایس به نیازه به‌شـداری له كۆنفرانسی وڵاتانی دراوسێی عێراق بكات، وه گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موته‌كی سه‌باره‌ت به عێراق به دوور نازانێت كه هه‌رچه‌ندێـكه په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له نێوان واشـنتۆن و تاران‌دا نیـیه.
هه‌روه‌ها خانم ڕایس به نیازه به‌شـداری له كۆبوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا بكات كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕێـكیخسـتووه به ئامانجی گه‌شـانه‌وه‌ی ئابوری عێراقه كه بڕیاره له شه‌رم ئه‌لشێخ ئه‌نجام بدرێت.