له 8 ی مانگی 9 ی 2005 دا لیژنه‌یه‌ك به بڕیاری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان پـێـكهێنرا بۆ پـیاداچوونه‌وه به به‌رنووسی ده‌سـتوری هه‌رێمی كوردسـتاندا. له 22 ی مانگی هه‌شـتی 2006 دا ئه‌و لیژنه‌یه له كاره‌كانی ته‌واو بوو، وه پاشـان له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا بڵاو كرایه‌وه و ڕاوبۆچوون و تێڕوانینی جیاجیا له‌سه‌ر چه‌ند به‌ند و بڕگه‌یه‌كی دروستبووه.
یه‌ك له‌و به‌ندانه به‌ندی حه‌وته كه ده‌ڵێت ( ئه‌م ده‌ستوره جه‌خت له‌سه‌ر ناسنامه‌ی موسڵمانێتی زۆرینه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌كات و"بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام یهكێـكن له سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی یاسادانان"، هه‌روه‌ها ته‌واوی مافه ئاینیـیه‌كانی مه‌سـیحی و ئێزدی و هی دیكه له ئازادی باوه‌ڕ و پـیادهكردنی ئایـین ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.)
ئینجا ئێستا هه‌ڵمه‌تێـك بۆ لابردنی ئه‌م به‌نده له كوردستاندا ده‌ستیـپـێـكردووه.
بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح مێزگردێـكی بۆ ئه‌م دوو به‌ڕێزه سـازكردووه:
به‌ختیار كه‌ریم، نووسه‌ر و لـێـكۆڵه‌ره‌وه.
ئیبراهیم سـاڵح، له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 16 خوله‌كه.