كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری ئاڵوگۆڕكردنی زیندانیـیه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به سه‌ربازه به‌دیلگیراوه ئیسرائیلیـیه‌كه هه‌ندێ به‌ره‌و پـێش چوونی
به‌خۆوه بینیوه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن به لیستی ناوی ئه‌و زیندانیـیانه‌دا ده‌چنه‌وه كه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان داوای به‌ردانیان ده‌كه‌ن.
میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كه (گیلاد شالێت) داوای به‌ردانی سه‌دان زیندانی فه‌له‌سـتینی ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی حه‌ماس، غازی حه‌مه‌د ده‌ڵێت له‌وانه‌یه سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ئازاد بكرێت ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به داواكاریـیه‌كانی گروپه‌كه‌ی ڕازی بێت.
به‌ڵام وه‌زیرێـكی حكومه‌تی ئیسرائیلی (ڕافی ئیتان) ده‌ڵێت ئازادكردنی ئه‌و زیندانیـیانه ڕه‌نگه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل دروست بكه‌ن.
وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی فه‌له‌سـتینی مسـته‌فا به‌رغوثی گوتی ڕۆژی شه‌ممه له ڕێـگه‌ی ناوبژیوانانی میسریـیه‌وه لیستی ناوی زیندانه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به ئیسرائیل دراوه. گوتیشی هه‌نگاوی ئاینده له‌سه‌ر ئیسرائیل وه‌سـتاوه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له نێو ئه‌و زیندانیـیانه‌ی كه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان داوای ئازادكردنیان ده‌كه‌ن مه‌روان به‌رغوثی، ڕێبه‌ری ڕاپه‌ڕینی فه‌له‌ستینی و ئه‌حمه‌د سه‌عداتی سه‌رۆكی به‌ره‌ی میللی بۆ ئازادكردنی فه‌له‌ستینی تیادایه.