كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك نه‌خۆشـخانه‌یه‌ك
له باشوری عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 17 كه‌س كوژراون.
پـۆلیس ده‌ڵێت هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شـارۆچكه‌ی مه‌حمودیـیه ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری بچووكی (پـیكاپ) پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی بووه. هه‌روه‌ها 26 كه‌سی تریش بریندار بوون.
له به‌غداش، له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕێبه‌رێـكی گه‌وره‌ی ئه‌لقاعیده‌یان ده‌سـتگیر كردووه كه ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوهكاندا هه‌یه.
هاوكات، به بۆنه‌ی چوارهه‌مین سـاڵیادی كه‌وتنی به‌غدا به ده‌سـتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌زاران عێراقی له شـاری نه‌جه‌ف كۆبوونه‌ته‌وه تا ڕۆژی دووشه‌ممه له خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی به‌شـداری بكه‌ن. مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له عێراقیـیه‌كان كردووه ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر بوونی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ربڕن، هه‌روه‌ها داواشی له هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی كردووه واز له هاوكاریكردنی له‌شـكری ئه‌مریكی بهێنن.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی گوتیان ئه‌وان ڕێـگه‌یان به‌و فڕۆكه‌یه نه‌داوه كه سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی له‌سه‌ر بووه و داوای كردووه به‌سه‌ر ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و ژاپـۆن بفڕێت، چونكه پـێش وه‌خت داواكه‌ی پـێشـكه‌ش نه‌كردووه.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی گوتی به‌هۆی بۆمبێـكی لاڕێ 4 سه‌ربازی ئه‌مریكی ڕۆژی چوارشه‌ممه له پارێزگای دیالا كوژراون.