بۆ دووهه‌م ڕۆژه هێزه عێراقی و ئه‌مریكیـیه‌كان كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕ و پـێـكدادانێـك له‌گه‌ڵ
میلیشـیا یاخیبووه‌كانی شـاری دیوانیـیه‌ی باشوری عێراق.
ڕۆژی شه‌ممه سوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئه‌مریكا هێرشـیان كردۆته سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه چه‌كی ئاڕپـیجی‌یان به‌كارده‌هێنا.
ئامانج له‌م هه‌ڵمه‌ته ڕاگرتنی چالاكی میلیشـیاكانی شیعه‌یه.
له هه‌واڵێـكی تردا، ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و دیبلۆماسـیه ئێرانیـیه‌ی كه پاش دوو هه‌فته له ڕفاندنی له به‌غدا ئه‌م هه‌فته‌یه ئازاد كرا، ده‌ڵێت گوایه له ماوه‌ی ده‌سـتگیركردنه‌كه‌یدا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ئه‌شـكه‌نجه دراوه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نكۆڵی له‌وه ده‌كات كه ده‌ستی له ڕفاندنی جه‌لال شه‌ره‌فیدا هه‌بووبێت كه سكرتێری دووهه‌می باڵیۆزخانه‌ی ئێران بووه له به‌غدا.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا له‌م هه‌فته‌یه و له هه‌ڵمه‌تێـكدا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌كی قورس و كه‌لوپه‌لی بۆمب دروستكردندا له ماڵـێـكی سه‌ر به پارتێـكی سـیاسی سوننی له به‌غدادا.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن 14 كه‌س له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ستـگیركراون كه به پاسه‌وانی تایبه‌تی ئه‌ندامێـكی په‌رله‌مان ناسراون.