وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه بیست و هه‌شت هه‌زار سه‌ربازی تر بۆ به‌غدا ده‌نێرێت، كه نیوه‌ی پـێشـتر گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شـاره. له‌شـكری عێراق نۆ هێزی تری بۆ پایته‌خت ناردووه.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی كۆماندارێـكی له‌شـكری عێراقی بۆ به‌غدا دیاریكردووه كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به ڕێبه‌ری ئه‌مریكا كار بكات. ڕێبه‌رانی عێراق به‌ڵێنی ده‌ده‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری توندوتیژی ده‌كه‌ن هیچ ڕێـگایان پـێنادرێت.
به‌ڕێز بوش گوتی هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌ری ئه‌مریكا له سه‌رانسه‌ری شـاری به‌غدا خاڵی پـشـكنین و بنكه‌كانی هاوبه‌شی ئاسایشـیان دامه‌زراندووه:
" هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئێسـتا بیست و چوار كاتژمێر له دراوسـێـكانی شـاردان و داخوا پـێتان وایه چ ده‌قه‌ومێ. خه‌ڵـكی عێراق خه‌ریكن متمانه‌یی وه‌ده‌ست بێنن. پـشتیوانی له لایه‌ن خه‌ڵكی عێراقه‌وه ده‌كرێت به‌و زانیاریـیانه هه‌ڵه‌سه‌نگێندرێت كه ئه‌وان دابینی ده‌كه‌ن، به واتایه‌كی تر خه‌ڵـك ده‌ڵێن كاتی ئه‌وه هاتووه به ڕوونی قسه بكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی جبه‌خانه‌یه‌ك ئه‌وا له فڵان شوێنه‌یه. ئێمه ئه‌و زانیاریـیانه به‌كارده‌هێنین كه به‌شـێوه‌یه‌كی هێرشبه‌رانه بجوڵێنه‌وه، یه‌عنی به دوای كه‌سانی مرۆڤ كوژدا ده‌گه‌ڕێن، ئێمه ده‌ڵێـین ئه‌گه‌ر ئێوه له هه‌وڵدان ئه‌م دیموكراسـیـیه تازه پـێـگه‌یشـتووه نا سه‌قامگیر بكه‌ن، ئه‌وا خه‌ڵـكی عێراق به یارمه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به شوێنتاندا ده‌گه‌ڕێن."
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌ری ئه‌مریكا له‌م دوایی‌یانه‌دا ڕێبه‌رێـكی توندڕه‌وی شیعه و هاوكارێـكی ئه‌وی گرت كه له ڕفاندن و كوشـتنی پـێـنج سه‌ربازی ئه‌مریكا له كه‌ربه‌لادا ده‌سـتیان بووه. هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌ری ئه‌مریكا سه‌رۆكی تۆڕی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده‌یان گرت، كه به‌رپـرسـیاری بۆمب دانانه‌وه له شـاری به‌غدا بووه.
سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌مانه و كرداری سه‌ركه‌وتووانه‌ی تر بۆ سه‌ر تێرۆریسـتان و توندڕه‌وان له عێراق ته‌نیا ده‌ستـپـێـكردنی هه‌ڵمه‌تێـكه كه له هه‌وڵی خۆیدا سه‌ركه‌وتوو دێته ده‌ر.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت به‌ڵام سه‌رئه‌نجام عێراقیـیه‌كان بۆ خۆیان له ده‌سـتیان دێت كه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن:
" سه‌رئه‌نجام ئه‌وه به‌رپـرسـیارێتی خۆیانه، دوانزه ملیۆن عێراقی ده‌نگیان به‌وه دا كه خوازیارینه."
سه‌رۆك بوش گوتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌ری ئه‌مریكا به وته‌ی خۆی ده‌توانن مه‌ودای پـشـوودانێـك به حكومه‌تی عێراق و هێزه‌كانی ئاسایشی و له‌شـكری بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن متمانه‌ی خۆیان وه‌ده‌ست بهێنن و ئه‌و توانایه‌ی پـێویسـته وه‌ده‌ستی بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له خۆیان بكه‌ن.