ده‌ریاوانه‌كانی به‌ریتانیا كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌سـتگیركرابوون
ده‌ڵێن ئه‌وان له‌و ماوه‌یه‌دا خرابوونه ژێر گوشـاری ده‌رونیـیه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا فه‌رمانده‌ی گروپه‌كه ئه‌فسه‌ر فێـلیكس كارمان گوتی ئێرانیـیه‌كان چاوی هه‌ر پانزه‌مانیان به‌سـتۆته‌وه و به توندی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووین و هه‌ر یه‌كه‌مانیان خسـتۆته زیندانی ته‌نیایی‌یه‌وه. گوتیشی پـێـیان گوتووین ئه‌گه‌ر بێت و بڵێن له ناو ئاوی ئێران‌دا ده‌سـتگیركراوین ئاوا ئازادتان ده‌كه‌ین، وه ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به تاوانی به‌زاندنی ئاوی ئێران حه‌وت سـاڵ زیندانی ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها فێـلیكس كارمان گوتی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری گروپه‌كه‌ی ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێـك له داواكاری ئێرانیـیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌وان له ناو ئاوی عێراقدا ده‌سـتگیركراون و له دووری نزیكه‌ی 2 میلی ده‌ریایی له خاكی ئێرانه‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌م 15 ئه‌ندامه‌ی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا له 23 ی مانگی سێ‌دا و له‌و ده‌مه‌ی سه‌رقاڵی پـشـكنینی كه‌شـتیـیه‌كی بازرگانیدا بوون، هێزێـكی سوپای پاسـدارانی ئێران ده‌ستگیری كردن. پاش نزیكه‌ی دوو هه‌فته ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ئازادكران. سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئازادكردنه‌كه‌یانی به " دیاریـیه‌ك" بۆ گه‌لی به‌ریتانیای ناوزه‌ند كرد.