له كه‌مبۆدیا، كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانی له ده‌ستداوه و به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی قوربانییه‌كان له كه‌مبۆدیا به ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گه‌یشتۆته حه‌وت كه‌س.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و وه‌زیری ته‌ندروستی كه‌مبۆدیا هه‌واڵی قوربانی ئه‌و كچه‌یان پشت ڕاستكردۆته‌وه.
له ناوچه‌كانی دیكه‌ش، ئهندهنوسیاحاڵهتێكی قوربانی دیكه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی له ووڵاتهكهیدا پشت ڕاستكردۆته‌وه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن قوربانی ئه‌و كچه 15 ساڵه، ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ئه‌نده‌نوسیا گه‌یاندۆته 73 كه‌س. ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش تاوه‌كو ئێستا ئه‌و ئاكامانه‌ی پشت ڕاست نه‌كردۆته‌وه به پێی ئه‌و ڕێكخراوه ته‌نها 63 كه‌س له ئه‌نده‌نوسیا به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانیان له ده‌ستداوه.
جێی باسه، ئه‌نده‌نوسیا له هه‌موو ووڵاتێكی دیكه‌ی جیهان زیاتر تووشبووی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی هه‌یه. كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراوتی ته‌ندروستی جیهانیش ده‌ڵێن تاوه‌كو ئێستا 171 كه‌س به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گیانیان له ده‌ستداوه له‌وه‌ته‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه له ساڵی 2003 ه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و زۆربه‌یان خه‌ڵكی ووڵاتانی ئاسیان.