سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڤیكتۆر یوشچێنكۆ ده‌ڵێت وێڕای ناڕه‌زایی په‌رله‌مانتارانی وڵات و
هه‌روه‌ها ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی سه‌رشه‌قامه‌كان، ئه‌و له فه‌رمانی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پاشـگه‌ز نابێته‌وه.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ته‌نگه‌تاوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و به‌رگری ئۆكرانیا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له‌سه‌ر پلانی سـازدانی هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی پـێش وه‌خت كرد.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری ئۆكرانی ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ جارێـكی تر ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و پلانه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌ربڕی، وه داوای له حكومه‌ت كرد ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆك كۆمار پـشـتگوێ بخه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی دادگای ده‌سـتوری وڵات بڕیاری خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیر ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ ئاشـكرای كرد كه‌وا داوای له ڕاوێـژكاری نه‌مسـاوی ئه‌لفرێد گوسێنبه‌ێر كردووه ناوبژیوانی له مه‌سه‌له‌كه‌دا بكات، وه گوتیشی ڕه‌نگه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست داوا له كاربه‌ده‌سـتانی ڕوسیا و پـۆڵۆنیاش بكات.
به‌رپـرسی ڕێبازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیری ئۆكرانی كردووه و داوای لێـكردوون دان به‌خۆیاندا بگرن.