سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا نانسی پـیڵوسی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ
سه‌رۆكی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌ددا له دیمه‌شـقی پایته‌ختی سوریا كۆبووه‌وه.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه نانسی پـیڵوسی ڕایگه‌یاند كه‌وا سه‌رۆكی سوری ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی دانوسـتاندنی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌ربڕیوه.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی نانسی پـیڵوسی بۆ دیمه‌شق هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆیه‌گی له‌گه‌ڵ ده‌یڤد شـهنكهر، شـاره‌زای كاروباری عه‌ره‌ب له ئنسـتـتیوی واشـنتۆن بۆ ڕێبازی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك سـازكردووه، وه له‌سه‌ر ڕۆشـنایی ئه‌و گفتوگۆیه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.