عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه پـێشـنیارێـكی ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی
ڕه‌تكرده‌وه كه تیایدا بانگهێشـتی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی بۆ كۆنگره‌یه‌كی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردبوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سـعودیـیه ڕایگه‌یاند كه پـێویسـته یه‌كه‌م جار ئیسرائیل كۆتایی به توندوتیژی به‌رده‌وام بهێنێت و كاری نامرۆیی دژی خه‌ڵـكی فه‌له‌سـتین كۆتایی پـێ بهێنێت.
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسـاش وه‌زیری په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین زیاد ئه‌بو عه‌مر گوتی ئه‌و پـێشـنیارانه‌ی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت بۆ پـرۆسه‌ی ئاشـتی باز به‌سه‌ر هه‌نگاوه پـێویسـته‌كاندا ده‌نێت.
به‌ڵام له واشـنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا شان مه‌ككۆرمه‌ك گوتی په‌یوه‌ندی كردن له نیوان كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی و عه‌ره‌بیدا مایه‌ی گه‌شـبینیـیه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت بانگهێشـتی گشـت سه‌ركرده عه‌ره‌بیـیه‌كانی بۆ كۆنگره‌یه‌كی ئاشـتی كرد و شـا عه‌بدوڵـڵای سعودیـیه‌ی به ڕێبه‌رێـكی گرنگی ناو زه‌ند.
هه‌فته‌ی ڕابردوو وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی له میانه‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی ڕیاض جارێـكی تر پلانی سـاڵی 2002 یان خسـته‌وه ڕوو كه تیایدا داوای په‌یوه‌ندی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر كشـانه‌وه‌ی بۆ سـنووره‌كانی 1967.
به‌ڕێز ئۆڵمه‌رتیش پـێشـوازی له‌و بڕیاره كرد، به‌ڵام گوتی ئیسرائیل هه‌موو بڕگه‌كانی په‌سه‌ند ناكات.
پلانه‌كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌كات بۆ ناو ماڵه‌كانیان له ناو ئیسرائیل.