كاربه‌ده‌سـتێـكی گه‌وره‌ی ئێرانی ده‌ڵێت پـێویست به دادگایـیكردنی ئه‌و 15 سه‌ربازه
به‌دیلـگیراوه‌ی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا ناكات.
عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران به ته‌له‌فیزیۆنی به‌ریتانی گوت ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ده‌كرێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ڕایانگه‌یاند كه‌وا هه‌موو ئه‌و 15 كه‌شـتیوان و سه‌ربازه‌ی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانی كه لای ئێران ده‌سـتبه‌سه‌رن دانیان به‌وه‌دا ناوه كه به شـێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه‌ته ناو سـنووری ئاوی ئێرانیـیه‌وه.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن بۆیه ده‌قی ئه‌و دانپـیانانه‌ی تری سه‌ربازه ده‌سـتگیركراوه‌كانی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا بڵاو ناكه‌نه‌وه چونكه تاران گۆڕانكاریـیه‌كی ئه‌رێنی له هه‌ڵوێسـتی به‌ریتانیادا به‌دی ده‌كات.
له له‌نده‌نیش گوته‌بێـژێـك به ناوی سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر گوتی داوای بێ مه‌رجی به‌ریتانیا بۆ ئازادكردنی ده‌سـتگیركراوه‌كان نه‌گۆڕاوه، وه گوتیشی ئه‌و لێدوانانه‌ی كه به‌دیلگیراوه‌كان له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن داویانه هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت. هه‌روه‌ها گوته‌بێـژه‌كه گوتی له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه زۆر شت به‌نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.