سـێناتۆری ئه‌مریكی جۆن مه‌كـكه‌ین سه‌ردانێـكی ئاشـكرا نه‌كراوی بۆ عێراق كرد، وه
له‌ویش ده‌ڵێت پـێشـكه‌وتن به‌ده‌ست هاتووه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه جۆن مه‌كـكه‌ینی ئه‌ندامی كۆماری نێو ئه‌نجومه‌نی سـێنات و كاندید كرا‌و بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ شـاندێـكی كۆنگرێس سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقیان كرد، وه هه‌روه‌ها سـێناتۆر لندسی گراهامیش له نێو شانده‌كه‌دایه.
مه‌كـكه‌ین له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا گوتی سـتراتیژیـیه نوێـیه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ناردنی هێزی زیاتر بۆ عێراق كار ده‌كات و ئه‌وه‌ش وای لێـده‌كات گه‌شـبین بێت.
سـێناتۆر لندسی گراهامیش گوتی ئێسـتا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه ده‌كات كه
ده‌بوایه له سه‌ره‌تاوه بیكردایه، ئه‌ویش بوونی هێزی پـێویست له ناو عێراقدا و گوتیشی كاربه‌ده‌سـتانی عێراقیش له‌و باوه‌ڕه‌دان سـتراتیـژیـیه نوێـیه‌كه كار ده‌كات.
له لایه‌كی تره‌وه ڕۆژی شه‌ممه ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌وا بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره عێراقیـیه‌كان، ئاماده‌بوونی خۆیان له ناو ئه‌و وڵاته‌دا زیاد ده‌كه‌ن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سـاڵی 2003 ی به‌رده‌م باره‌گاكه‌یان له به‌غدا كه بووه مایه‌ی كوژرانی 22 كه‌س ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانی له‌و وڵاته‌دا كه‌م كرده‌وه.
به‌پـێی نوێنه‌ری باڵای ئاژانسی په‌نابه‌ران ئه‌نتۆنیۆ گوتێره‌س له‌وه‌تای شه‌ڕ ده‌سـتیپـێـكردووه نزیكه‌ی 2 ملیۆن عێراقی وڵاته‌كه‌یان به‌جێـهێشـتووه و 1.7 ملیۆنی دیكه‌ش له‌سه‌ر سـنووره‌كان گیریان خواردووه.