كاربه‌ده‌سـتانی كوێتی ده‌ڵێن ئه‌وان فه‌رمانی له ناوبردنی یه‌ك ملیۆن مریشـكیان داوه
پاش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 ی كوشـنده له وڵاته‌كه‌یاندا بڵاوبۆته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه وه‌زیری ته‌ندروسـتی ده‌وڵه‌تی كوێت مه‌عصومه ئه‌لموباره‌ك گوتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه ته‌نها له چه‌ند كولانه و كێـڵگه‌یه‌كدا بووه و هیچ مرۆڤـێـكیش توش نه‌بووه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن نزیكه‌ی 400 هه‌زار مریشـك و باڵنده‌ی تر له ناوبراون.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه زانایان له‌وه ده‌ترسن ئه‌م ڤایرۆسی جۆری H5N1)) ه به شـێوه‌یه‌ك بگۆڕێت كه به ئاسانی له نێو مرۆڤدا بڵاوبـبێـته‌وه و بـبێت به په‌تایه‌ك كه سه‌رانسه‌ری جیهان بگرێته‌وه.
نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده به‌لایه‌نی كه‌م 169 كه‌سی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كوشــتووه، وه زۆربه‌یان له ئاسیادا بوون.