ئێهود ئۆڵمه‌رت، سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و پلانی ئاشـتیـیه‌ی كه له كۆبوونه‌وه لوتكهیـیهكهی وڵاتانی عه‌ره‌بدا خراوه‌ته ڕوو له‌وانه‌یه له ماوه‌ی پـێـنج سـاڵدا بـبێته
مایه‌ی هێنانه كایه‌ی ئاشـتی بۆ ئیسرائیل.
له گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه ئیسرائیلیـیهكاندا كه ڕۆژی هه‌ینی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئۆڵمه‌رت گوتویه‌تی ئاماده‌یه بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و وڵاتانی تری میانڕه‌وی عه‌ره‌ب، وه گوتوشـیه‌تی گۆڕانێـكی بنچینه‌یی هه‌یه له تێـگه‌یشتنی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل، وه‌لێ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئه‌وه‌شی به ڕوونی باسـكردووه كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یی نیـیه تا هه‌ندێ مه‌رجی دیاریكراوی ئه‌و پلانه ئاشـتیـیانه‌ی عه‌ره‌ب جێبه‌جێ بكات.
له‌و پلانه‌دا هاتووه په‌یوه‌ندیـیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئاسایی بكرێنه‌وه له به‌رامبه‌ر كشـانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه بۆ سـنووره‌كانی سـاڵی 1967 و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌سـتین و هه‌روه‌هاش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و فهلهسـتینییانهی له سـاڵی 1948 و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌دا ئاواره بوون.
ئیسرائیل ڕێـگه نادات ئه‌و فهلهسـتینییانه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.