ئه‌نجومه‌نی سـێناتی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به جیاوازیـیه‌كی كه‌م پـێشـنیاری
بڕیارێـكیان په‌سه‌ندكرد كه خه‌رجیـیه‌كانی شه‌ڕی عێراق ده‌به‌سـتێته‌وه به دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای مانگی سێی سـاڵی 2008 ه‌وه.
ڕۆژی سـێشه‌ممه له ده‌نگدانێـكدا له ئه‌نجومه‌نی سـێنات به ڕێژه‌ی 50 به‌رامبه‌ر به 48 ده‌نگ ده‌ستكاریـیه‌كه‌ی كۆماریـیه‌كانیان ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌بوایه بڕیاری خه‌رجیـیه‌كانی عێراقی له دیاریكردنی مۆڵه‌ته‌كه جیا بكردایه‌ته‌وه.
ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی سـێنات هاری ڕید له ویلایه‌تی نیڤاداوا ده‌ڵێت ڕای گشتی ده‌ریده‌خات زۆرینه‌ی ئه‌مریكیـیه‌كان دیاركردنی واده‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كان پـێ باشه و گوتی كاتی ئه‌وه هاتووه په‌یامێـك ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆك بكه‌ین.
دوا به دوای ده‌نگدانه‌كه كۆشـكی سـپـی له ڕاگه‌یاندنێـكدا گوتی پـێشـنیاری بڕیاره‌كه هیچ ده‌رفه‌تێـكی نیـیه بـبێـته قانون. ڕاگه‌یاندنه‌كه ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش دڵنیگه‌رانه له‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سـێنات سوورن له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌و ڤیتۆی ده‌كات.
وا چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه سـێناتۆره‌كان ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌قی 120 ملیاری بڕیاره‌كه بده‌ن كه پاره‌ی خه‌رجی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان دابین ده‌كات.