كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی
ئیسرائیلی و فه‌له‌ســتینیـیه‌كان ڕێـكـكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو هه‌فته جارێـك كۆبـبنه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی ئاسایش و مه‌سه‌له‌ی تریش.
ڕۆژی سـێشه‌ممه ڕایس گوتوویه‌تی خۆشـحاڵه به‌وه‌ی هه‌ردوولا ڕێـكـكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زوو زوو كۆبـبنه‌وه، وه له وتووێـژه‌كانیشـیاندا سه‌نگی بخه‌نه سه‌ر كێشه ڕۆژ به ڕۆژه‌كان و ده‌شێت ئه‌و دانوسـتاندنانه بـبنه مایه‌ی هێنانه كایه‌ی وتووێـژ له‌سه‌ر بنبه‌ستی سـیاسی.
ئه‌م پلانه خانم ڕایس له كۆتایی گه‌شـته‌كه‌یدا بۆ ناوچه‌كه له ئۆرشه‌لیم ئاشـكرای كرد. پـێشـتر كۆنده‌لیزا ڕایس به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت و سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس كۆبووه‌وه.
هه‌روه‌ها خانم ڕایس داخوازی له وڵاته عه‌ره‌بیـیه‌كان كرد دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بنێن.
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌ب له عه‌ره‌بسـتانی سعودی كۆبـبنه‌وه، وه پـێشـبینی ده‌كرێت پلانێـكی ئاشـتی زیندوبكرێته‌وه كه بانگه‌شه بۆ په‌یوه‌ندی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئیسرائلدا ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌دا بكشـێته‌وه كه له جه‌نگی شه‌ش ڕۆژه‌ی سـاڵی1967 دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.