هێزی ده‌ریایی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین مانۆری سه‌ربازی خۆی له كه‌نداوی فارسـدا ده‌كات له‌وه‌تای سـاڵی 2003 وه و ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر عێراق، وه ئه‌م مانۆره‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ زۆربوونی پـشـێوی و ئاڵۆزكاریـیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
كاربه‌ده‌سـتانی هێزی ده‌ریایی ده‌ڵێن ئه‌م نمایشـته له‌شـكریـیانه به به‌شـداری هه‌زاران سه‌رباز و 2 كه‌شـتی فڕۆكه هه‌ڵـگره، وه ده‌شـڵێن ئه‌م مانۆره توانایـیه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكاش نیشـان ده‌دات وه‌ك به‌شـێـك له وابه‌سـته‌یـی‌یه‌كانی بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و ئارامی له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌م نمایشته سه‌ربازیـیه‌ش چه‌ند ڕۆژێـك پاش بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هات بۆ سه‌پاندنی سـزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌هۆی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌یه‌وه و هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژێـكیش پاش ده‌سـتگیركردنی 15 سه‌ربازی به‌ریتانیـیه به ده‌سـتی ئێرانـیـیه‌كان كه ده‌گوترێت به شێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه‌ته نێو سـنووری ئاوی ئێرانه‌وه.
له لایه‌كی تریشه‌وه خافێر سـۆلانا به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌كێتی ئه‌وروپا و عه‌لی لاریجانی گه‌وره وتووێـژكه‌ری ناوه‌كی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه به ته‌له‌فون قسه‌یان كردووه و ده‌مڕاسـتێـكی یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌ڵێت سۆلانا جه‌ختی له خواستی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی كردۆته‌وه بۆ ده‌سـتپـێـكردنه‌وه‌ی دانوسـتاندن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه و گوتوشـێتی هه‌ردوو به‌رپـرس ڕێـكـكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌م زوانه قسه بكه‌نه‌وه.