له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی هێرشـێـكی خۆد
كوژی به بۆمبی كیمیاویـیه‌وه له شـاری ڕومادی پـوچه‌ڵ كردوون.
به‌یانـنامه‌یه‌ك كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاوبۆته‌وه ده‌ڵێت پـۆلیسی عێراقی له ڕۆژی هه‌ینی ته‌قێنه‌رێـكی خۆد كوژی ده‌سـتگیر كردووه پـێش ئه‌وه‌ی 2 ته‌ن ته‌قینه‌وه كه له ناو كامیۆنێـكدا و هه‌روه‌ها 20 هه‌زار لیتر كلۆراین بته‌قێنێته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن كامیۆنه‌كه له نزیك پـۆلیسـخانه‌یه‌كدا له 150 مه‌تری له ده‌زگایه‌كی ئاو پاكـكردنه‌وه‌دا له شـاری به زۆرینه سوننیـیه‌كاندا ڕاگیرابوو.
یاخیبووه‌كان له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا حه‌فت هێرشی به بۆمبی كلۆراینیان ئه‌نجام داون.
له لایه‌كی تره‌وه پـۆلیسی عێراقی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوتی پـیاوانێـكی چه‌كدار له باشوری به‌غدا هێرشـیان بردۆته سه‌ر مزگه‌وتێـكی سونـنیـیه‌كان و به لایه‌نی كه‌م 2 كه‌سیان بریندار كردوونه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك كاری خۆد كوژیـیه‌وه له عێراق به لایه‌نی كه‌م 47 كه‌س كوژراون كه زۆربه‌یان پـۆلیسی عێراق بوونه.