كۆماندارێـكی له‌شـكری ئێرانی گوتی 15 ئه‌ندامی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانی له زیندانی
ئێران‌دا دانیان به‌وه‌دا ناوه به نایاسایی چوونه‌ته ناو ئاوی ئێرانه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه له وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ میدیای ئێرانی ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌لی ڕه‌زا ئه‌فشار گوتی ئه‌و ده‌ستـگیركراوه به‌ریتانیانه له لێـكۆڵینه‌وه‌كاندا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌می ده‌سـتگیركردنه‌كه‌یاندا له ناو ئاوی ئێران‌دا بوون.
ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌زا گوتیشی لـێـكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و هه‌ر پانزه‌یان له ڕه‌وشێـكی ته‌ندروستی باشـدان.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه هێزی ده‌ریایی ئێران ئه‌و تاقمه‌یان ڕۆژی هه‌ینی ده‌سـتگیركرد له‌و ده‌مه‌ی پـشـكنینێـكی ئاسایی‌یان بۆ كه‌شـتیـیه‌كی بازرگانی له نێو ده‌ریای شه‌ط ئه‌لعه‌ره‌بدا ده‌كرد.
كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن به‌ڵـگه هه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و تاقمه ده‌یانزانی ئه‌وان له نێو ئاوی ئێراندان، وه به كردارێـكی دوژمنكارانه‌ی داده‌نێن.
به‌ریتانیاش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و 15 سه‌ربازه‌ی هێزی ده‌ریایـیه‌ی پـشـكنینی ئاسایی‌یان ده‌كرد له دژی كاری قاجاخچێـتی له نێو ئاوی عێراقدا، وه داواشی كردووه ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن.