ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كۆنگرێسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌م بڕیاری به
ده‌سه‌ڵاتی یاسایی په‌سه‌ند كردووه كه داوا ده‌كات تا كۆتایی مانگی هه‌شتی 2008 هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق وه‌ده‌ركه‌ون.
سه‌رۆك بوش به توڕه‌یی كاردانه‌وه‌ی نیشـانداوه و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی تاوانباركردووه به وشه‌كانی ئه‌و و ده‌ستی له ئه‌ركه‌كانی به‌رداوه به په‌سه‌ندكردنی بڕیارێـكی هیچ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نیـیه بـبێت به یاسا، گوتی بڕیاره‌كه هه‌ڕه‌شه بوو بۆ پاشـدانی ناردنی سه‌رچاوه‌ی گرنگ بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
بڕیاره‌كه به 218 ده‌نگ له به‌رامبه‌ر 212 ده‌نگ په‌سه‌ند كرا. بڕیاره‌كه سه‌ركه‌وتنێـكی گه‌وره بووه بۆ دیموكراته‌كان له كۆنگرێس و به‌هێزترین به‌رهه‌ڵسـتی به‌رامبه‌ر به سه‌رۆك بوش.
دوو كۆماری ده‌نگیان بۆ دا و 14 دیموكرات له دژیان ده‌نگیان دا.
له پاش ده‌نگدانه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پڵوسی گوتی ڕۆژێـكی مێژوویی بوو كۆنگرێسی نوێ هه‌نگاوێـكی گه‌وره‌ی به‌ره‌و كۆتایی هێنان به شه‌ڕی عێراق هه‌ڵهێنا.
بڕیاره‌كه 124 ملیار دۆلار خه‌رجی بۆ شه‌ڕه‌كانی ئه‌فغانسـتان و عێراق دیار ده‌كات له‌گه‌ڵ 25 ملیار دۆلار بۆ پـرۆگرامی ناوخۆ.
دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێن بڕیاره‌كه وه‌ك ڕێـگایه‌كی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكه و گۆڕینی ڕێبازیشه له عێراق.
پـێناچێت بڕیارێـكی دی یاسایی سه‌باره‌ت به كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئا له‌م ده‌مه‌دا له سێنات په‌سه‌ند بكرێت.