ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بان كی_موونی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی
ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای كرد، وه له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوری ئه‌لمالكی كۆبوووه.
پاشـان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـیان سـازكرد، له‌و ده‌مه و له دووری چه‌ند مه‌ترێـك موشه‌كێـكی كاتیوشـا ته‌قیـیه‌وه و هۆڵی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كه‌ی هه‌ژاند. نزیكی و به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كه به‌ڕێز بان كی_موونی په‌شـۆكان و خۆی دانه‌واند و په‌ڕه‌كانی به‌رده‌ستی خستیه باخه‌ڵی. كه‌س زیانی پـێ نه‌گه‌یشت و كۆنگره‌كه به‌رده‌وام بوو.
هه‌ر پـێش ته‌قینه‌وه‌كه به‌ڕێز بان گوتبووی هه‌رچ كاتێـك ئاسایش به شـێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رقه‌راربێت ئه‌وا چاو به فراوانكردنی بوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا ده‌خشێنێته‌وه.
له هه‌واڵه‌كانی تری عێراق، له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له به‌سره و حلله ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی تۆڕی خه‌زالی ده‌سـتگیر كردووه كه له مانگی یه‌كدا له كه‌ربه‌لا ده‌سـتیان له كوشـتنی 5 سه‌ربازی ئه‌مریكی هه‌بووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له‌و هێرشه‌دا یاخیبووان جلوبه‌رگی سه‌ربازی ئه‌مریكیان پـۆشیبوو و به خاڵێـكی ئاسایش‌دا له بنكه‌ی فه‌رمانده‌یی كه‌ربه‌لادا تێپه‌ڕ بوون، وه پاشـان سه‌ربازێـكی ئه‌مریكیان كوشـتووه و چواری دیكه‌شـیان ڕفاندووه و دواتر كوشـتوویانن.