دیبلۆماته‌كان له په‌كین ده‌ڵێن ئه‌و كۆبوونه‌وه شه‌ش لایه‌نه‌ی بڕیار بوو بكرێت هه‌ڵـوه‌شـاوه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی كۆریای باكور به‌شـداریكردنی تیایدا ڕه‌تكردۆته‌وه.
نۆری شیكاتا ده‌مڕاستی شـاند‌ی ژاپـۆنی بۆ وتووێـژه‌كان به ده‌نگی ئه‌مریكای گوتووه كۆریای باكور ده‌ڵێت به‌شـداری له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ناكات تا ئه‌و ده‌مه‌ی مه‌سه‌له‌ی 25 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی كه له بانكی ماكاو سڕكراوه بۆی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، وه بخرێته سه‌ر حسـابێـكی بانكی كۆریای باكور له چین.
كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا دوێنێ دووشه‌ممه گوتوویانه ئه‌و پاره‌یه بلۆككردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاده‌چێت و ده‌گوێزرێته‌وه بۆ حسـابێـكی بانكی له په‌كین پاش ئه‌وه‌ی پـێۆنگیانگ په‌یمان ده‌دات ئه‌و پاره‌یه بۆ مه‌به‌سـتی مرۆڤانه خه‌رج بكات.
كاربه‌ده‌سـتانی بانكی ماكاویش گوتوویانه ئه‌و پاره‌یه ده‌نێردرێت بۆ په‌كین و كرده‌ی گواسـتنه‌وه‌كه‌ش چه‌ند ڕۆژێـك ده‌خایه‌نێت.