دیبلۆماته باڵاكانی شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان هه‌وڵی گه‌ڵاڵه‌كردنی به‌رنووسی
بڕیارێـكی نوێ له دژی ئێران ده‌ده‌ن تاوه‌كو ئاماده‌ی بكه‌ن بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی به زمانی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ دكتۆر شه‌هرام چوبین سـازكردووه كه به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ژێنێڤه بۆ توێژینه‌وه‌كانی ئاسایش له سویسـرا، وه له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان به زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه.
دكتۆر شه‌هرام له میانه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نوێنه‌رایه‌تی به‌شـێـكی زۆر كه‌م له ناو گه‌لانی ئێران‌دا ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ژیانیاندا، ئابوریان و ئاینده‌یاندا پـێش بكه‌ون.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وه‌رگێڕاوی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.