كابینه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیلی حكومه‌تی نوێـی یه‌كگرتووی فه‌له‌سـتینـیـیه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه، ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه میلیتان و میانڕه‌وان تیایدا به‌شـداری له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كه‌ن.
ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌وا به‌رنامه سـیاسیـیه‌كه‌ی حكومه‌ته نوێـیه‌كه‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به كێشه‌یه چونكه بانگه‌شه بۆ به‌رهه‌ڵستی و تێرۆر ده‌كات و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بنێت.
به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت بڕیاریشی داوه وتووێـژه‌كانی ئاشتی ڕابگرێت، به‌ڵام گوتیشی ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی میانڕه‌و، مه‌حمود عه‌باس.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، كاربه‌ده‌سـتێـكی ئه‌مریكی گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌نگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستی حكومه‌تی نوێـی فه‌له‌سـتینی بكات، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت له قه‌ده‌غه‌كردنی په‌یوه‌ندی به ئه‌ندامانی حه‌ماس و به سه‌رۆك وه‌زیره‌كه‌شـیانه‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا حه‌ماس به كۆمه‌ڵێـكی تێرۆریستی داده‌نێت.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له شـاری غه‌ززه ئه‌نجام دا.