له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت نزیكه‌ی 350 كه‌س چاره‌سه‌ر ده‌كرێن به‌هۆی
به‌ركه‌وتنیان به گازی كلۆری ژه‌هراوی، كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی پـڕ به‌و گازه دووچاری بوون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌م دوو كه‌سی خۆكوژ ڕۆژی شه‌ممه له فه‌لوجه ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و گازی كلۆریان تیایدا به‌كار هێناوه، كه ده‌بێته هۆی ته‌نگه نه‌فه‌سی و خنكاندن و هه‌روه‌ها پـێستیش ده‌سووتێنێت. به‌پـێی هه‌واڵه‌كانیش 2 پـۆلیس كوژراون.
مانگی ڕابردوو فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكی هۆشـداری ئه‌وه‌ی دا كه یاخیبووان وه‌ك به‌شـێـك له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دروسـتكردنی نائارامی له وڵاته‌كه ده‌ستیان كردووه به‌وه‌ی گازی كلۆر له تهقینهوهكانیاندا به‌كار ده‌هێنن.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق 18 چه‌كداری گومان لێـكراویان له دوو هه‌ڵمه‌تی جیادا ده‌سـتگیر كردووه. بهرپـرسهكه گوتی 12 له‌و گومانبارانه له كاتێـكی زووی ڕۆژی شه‌ممه له هێرشـێـكدا ده‌سـتگیر كراون له نزیك به‌له‌د له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا. هه‌روه‌ها دهسـتیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌ندین بۆمبی لاڕێ و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆر، وه‌ك ئاڕپـیجی و نارنجۆك.
له توندوتیژیـیه‌كی تردا، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشه‌كانی بۆمبی لاڕێ له حلـله له باشوری به‌غدا و شـاری موسڵ له باكوری عێراق 2 پـۆلیس كوژراون و 3 ی دیكه‌ش بریندار بوون.