ڕۆژی هه‌ینی ڕێـكـكه‌وتی 16 ی مانگی سێ، نۆزده سـاڵ به‌سه‌ر ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌دا تێـپـه‌ڕ ده‌بێت. یه‌ك له‌و كاره‌سـاتانه‌ی كه له كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هات ڕووداوی ئه‌نفال و وێرانكردنی شـاری هه‌ڵه‌بجه بوو به چه‌كی كیمیاوی. 19 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژێـكی وه‌ك ئه‌مڕۆ واته له 16 ی مانگی سێی سـاڵی 1988 ، له ئاكامی هێرشی له‌شـكری ڕژێمی پـێشـووی سه‌دام حسێن به فڕۆكه و چه‌كی جۆراوجۆر، هه‌ڵه‌بجه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆمبابارانی كیمیاوی كران، كه له ئاكامدا به هه‌زاران قوربانی لێـكه‌وته‌وه و شـاری هه‌ڵه‌بجه وێران بوو كه هێشـتاش كاریگه‌ری سـایكۆلۆجی به‌سه‌ر خه‌ڵـكه‌كه‌یه‌وه ماوه.
ئینجا له‌وسـاوه به تایبه‌تی پاش نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌غدا به‌سه‌ر ناوچه‌كه، چی كراوه بۆ شـاری هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كه له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنی كه‌سوكاری قوربانیان و دادگایـكردنی تاوانباران؟
بۆ باسـكردن و تیشـك خستنه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كردووه:
چۆمان ئه‌حمه‌د هه‌ردی، نووسه‌ر و لێـكۆڵه‌ر له له‌نده‌ن.
محه‌مه‌د دۆسـتان، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له سوید.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.