له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌ڵێت شه‌ش سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له میانه‌ی چه‌ند ڕووداوێكی جودا له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا كوژراون.
له‌شكر گوتویه‌تی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا دوو بۆمب ته‌قیوه‌ته‌وه له كاتێكدا كه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میان بۆته هۆی كوشتنی چوار سه‌رباز و برینداربوونی دووانی دیكه.
هه‌ر له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی گیانی له ده‌ستداوه دوای ئه‌وه‌ی له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانێكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له باكوری به‌غدا به سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه، مارینێكی ئه‌مه‌ریكیش له پارێزگای ئه‌نبار گیانی له ده‌ستداوه.