کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی پێنج شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له شارۆچکه‌ی ئه‌سکه‌نده‌رییه بۆته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 که‌س و برینداربوونی 24 که‌سی دیکه.
پۆلیس ده‌ڵێت بۆمبه‌که له گۆڕه‌پانێکی ڕاوه‌ستاندنی ئۆتۆمبیل‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و کاته‌ی که پاسێکی هه‌ڵگری ژماره‌یه‌ک کارمه‌ندی کارگه‌یه‌کی حکومی به لای ئه‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕیوه.
ئه‌سکه‌نده‌رییه نزیکه‌ی 50 کم له باشوری به‌غداوه دووره و به ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی مردن ناوده‌برێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر هێرشی تیادا ڕووده‌دات که باوه‌ڕده‌کرێت له لایه‌ن یاخیبووه عه‌ره‌به سونه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت ڕۆژی پێنج شه‌ممه هێزه‌کانی هاوپه‌یمان سه‌ربازێکی له‌شکری عێراقان کوشتووه و سیانی دیکه‌شیان لێ بریندار کردوون له میانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانێکدا که له شاری موسلی باکوری عێراقی ڕوویداوه.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکیش نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوه، به‌ڵام گوتویه‌تی سه‌ربازه‌کانی هێزی هاوپه‌یمان به‌رگرییان له خۆیان کردووه دوای ئه‌وه‌ی له دوو باڵه‌خانه‌ی ناوچه‌که‌وه ته‌قه‌یان لێکراوه.
له واشنتۆنیش، سه‌رۆک بوش له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی عێراقی عادل عه‌بدولمه‌هدی کۆده‌بێته‌وه و باوه‌ڕده‌کرێت هه‌ردوولا له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق و ژماره‌یه‌ک مه‌سه‌له‌ی دیکه گفتوگۆ بکه‌ن.