ئه‌نجومه‌نی سـێناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌نگی دا به ده‌سـتپـێـكردنی مشـتومڕێـك له ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یاندا سه‌باره‌ت به بڕیارێـك كه تیایدا داوا ده‌كات تا
31 ی مانگی سێی سـاڵی 2008 هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكشێـته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌نگدانه‌كه ئه‌نجامدرا، 89 ده‌نگ پـشتیوانیان له ده‌سـتپـێـكردنی مشـتومڕه‌كه كرد و 9 ده‌نگیش له دژی بوون.
پـێشتر ئه‌نجومه‌نی سـێنات، كه زۆرینه‌ی دیموكراته، دوو جار هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دابوو بڕیاره‌كه بێته قۆناغی كۆتایی، به‌ڵام ئه‌ندامه كۆماریـیه‌كان هه‌موو جارێـك كۆسـپـیان هێنابووه به‌رده‌م ئه‌و بڕیاره‌ی ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسـته‌ی پلانی سه‌رۆك بوش كردبوو سه‌باره‌ت به ناردنی سه‌ربازی زیاتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ئاینزایی له عێراقدا.
ئه‌م جاره، ئه‌ندامانی كۆماری له سـێناتدا ده‌ڵێن ئه‌وان ڕێـگه به مشت‌ومڕ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانیان كه دژی ئه‌و بڕیاره‌ن بێته تۆماركردن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه كۆماریـیه‌كان له كۆنگرێسـدا دیموكراته‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به هه‌وڵی كۆنتڕۆڵـكردنی شه‌ڕی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك.
سه‌رۆكی زۆرینه‌ی دیموكرات له ئه‌نجومه‌نی سـێناتدا هاری ڕید ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا 49 ده‌نگی دیموكرات هه‌یه بۆ ده‌نگدان به‌و بڕیاره كه پـێویستی به 51 ده‌نگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت.