سه‌رۆکی عێراقی ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌ڕایه‌وه بۆ ووڵات و له شاری سلێمانی دابه‌زی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردون چاره‌سه‌ری پزیشکی وه‌رگرت.
ڕێبه‌ری عێراقی له ڕۆژی 25 ی مانگی فێبریوه‌ریدا گه‌یه‌ندرایه ئوردون به‌هۆی تووشبوونی ماندووبونێکی زۆر و که‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له له‌شیدا.
له لایه‌کی دیکه، ووته‌بێژێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند که‌وا له‌شکری ئه‌مه‌ریکی باوه‌ڕده‌کات مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه ئاینزاکان موقته‌دا ئه‌لسه‌در له ده‌روه‌ی ووڵات و له ئێران به تایبه‌ت مابێته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ولیام کاڵدوێل گوتوشیه‌تی ڕێژه‌ی ژماره‌ی ئه‌و کوشتنکارییانهی له ئاکامی توندوتیژی نه‌ژادی له به‌غدا ڕوویانداوه به شێوه‌یه‌کی زۆر دیار که‌م بۆته‌وه له‌وه‌ته‌ی له مانگی ڕابردووه‌وه هه‌ڵمه‌ته هاوبه‌شه‌کانی هێزی ئه‌مه‌ریکی و عێراقی له دژی توندوتیژی نه‌ژادی له به‌غدا ده‌ستی پێکردووه.
له گۆڕانکارییه‌کی دیکه‌دا، هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له ناو بازاڕێکی شارۆچکه‌ی توزخورماتوو له نزیک که‌رکوک خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه دوو که‌س کوژراون. له خۆرئاوای به‌غداش، پۆلیس ده‌ڵێت دوو که‌سی سیڤیڵی کوژراون دوای ئه‌وه‌ی هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به خۆیی و ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌وه خۆیداوه به خاڵێکی پشکنینی له‌شکری عێراقیدا.
هه‌روه‌ها له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاندووه که‌وا له ئه‌نجامی شه‌ڕوپێکدادانه‌کانی رۆژی سێشه‌ممه‌دا، مارینێکی ئه‌مه‌ریکی کوژراوه. پێشتریش له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاند که‌وا دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی هه‌ر له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له عێراق کوژراون.
ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌کانیش ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا ژماره‌یه‌ک له سه‌رۆکی تیره‌کان له عێراق گوتویانه ته‌رمه‌کانی هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین عوده‌یی و قوسه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه دهرهێنراونهته ده‌رێ و له نزیک گۆڕی باوکیان سه‌دام حوسه‌ینی ڕێبه‌ری پێشووی عێراقی له عۆجه نێژراونه‌ته‌وه.
جێی باسه، سه‌دام له مانگی دیسه‌مبه‌ری ڕابردوودا له سێداره‌درا و کوڕه‌کانیشی له مانگی حه‌وتی ساڵی 2003 دا کوژران دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕوپێکدادانێکی زۆرییان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکیدا کرد.