هێزه‌كانی هاوپه‌یمان22 گومانلێكراوی تیرۆریستیان ده‌ستگیر كردووه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا كه كردویانه‌ته سه‌ر لایه‌نگرانی ئه‌لقاعیده و چه‌كداره بیانی‌یه‌كان له عێراق.
كاربه‌ده‌ستانی هاوپه‌یمانان ده‌ڵێن چوار له گومانلێكراوه‌كان له شاری موسڵی باكوری عێراق گیراون له‌سه‌ر تاوانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به دانانی پیلانی ئه‌و هێرشی ته‌قینه‌وانه‌وه هه‌بووه كه له دژی هێزه‌كانی عێراقی و هاوپه‌یمانان ئه‌نجامدراون.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك له ڕێكخه‌رانی چه‌كداره بیانی‌یه‌كانیش له باكوری به‌غدا له حه‌بانییه گیراون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك یاخیبوی تر له شارۆچكه‌كانی ته‌رمییه و ئه‌میرییه گیراون.
هاوكاتیش، له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكیشدا كه كراوه‌ته سه‌ر پارێزگای ئه‌نبار مارینێكی ئه‌مه‌ریكی ڕۆژی دووشه‌ممه كوژراوه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش، زیاتر له 40 كه‌س له عێراق كوژراون كاتێك هێرشبه‌رێكی خۆكوژ خۆی ته‌قاندۆته‌وه به ئامانجی هێرشكردنه سه‌ر حاجی‌یه شیعه‌كان كه له دوای ڕێوڕه‌سمی ئاینی شیعه‌كان له كه‌ربه‌لاوه به‌ره‌و به‌غدا ده‌گه‌ڕانه‌وه.