گروپـێـكی كه‌م ناسراوی میلیشـیاكان له عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی داوه له كوشـتنی ژنێـكی ئه‌ڵمانی و كوڕه‌كه‌ی كه له عێراقدا ڕفێندرابوون ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رلین له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا هێزه‌كانی له ئه‌فغانسـتان نه‌كێشـێته‌وه.
له ڤیدیۆیه‌كدا كه له‌سه‌ر ئنته‌رنێت ڕۆژی شه‌ممه بڵاوبۆته‌وه ژنێـك كه ده‌گری له‌گه‌ڵ پـیاوێـكی گه‌نجدا، له لایه‌ن گروپـێـكه‌وه كه خۆیان به " تیری ڕه‌وا" ده‌ناسێنن به چه‌ك له‌سه‌ریان ڕاوه‌سـتاون.
ژنه‌كه كه به ئه‌ڵمانی قسه‌ی كردووه خۆی به ناوی هانلیور ماریان كراوس ناساندووه و له ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێركل داوای كردووه داخوازی ڕفێنده‌ره‌كان جێبه‌جێ بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانك واڵته‌ر شـتنمایه‌ر ده‌ڵێت ئه‌و ژنه و كوڕه‌كه‌ی له 6 ی مانگی دووه‌وه له ماڵه‌كه‌یاندا له عێراق دیار نه‌ماون. ڕوونیش نیـیه بۆچی ئه‌وان له عێراقدا بوون.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌ڵمانی هیچ تێبینی‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی ڕفێنده‌ره‌كان نه‌داوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت كار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌و داوایه‌ی ڕفێنده‌ره‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌ڵمانیا هیچ هێزی سه‌ربازی له عێراقدا نیـیه، به‌ڵام نزیكه‌ی 3 هه‌زار سه‌ربازی له ئه‌فغانسـتانن وه‌ك به‌شـێـك له هێزه‌كانی ناتۆ له‌و وڵاته.