بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێـكـكه‌وتی 10 ی مانگی سێ كۆنفرانسـێـكی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا بـبه‌سـترێت به به‌شـداری نوێنه‌رانی هه‌ر شه‌ش وڵاته‌كه‌ی هاوسێی عێراق (توركیا، ئێران، كوێت، سه‌عودیـیه، ئوردن، سوریا)، له‌گه‌ڵ پـێنج وڵاته ئه‌ندامه هه‌میشه‌یــیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش (ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسـا، به‌ریتانیا، ڕوسیا، چین).
به گوته‌ی دیبلۆماتانی ئه‌مریكی و عێراقی مه‌به‌ست له‌م كۆنفرانسه ئه‌وه‌یه داخوازی و پـێداویسـتیـیه‌كانی حكومه‌تی عێراقی به كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕابگه‌یه‌نن، وه هه‌روه‌ها بۆ چۆنێتی یارمه‌تیدانی عێراقــیـیه‌كان له به‌رقه‌راركردنی ئاسایش له وڵاته‌كه‌یاندا.
دیاره كۆنفرانسێـكی به‌و جۆره هه‌ڵوێسـتی جیاجیا له نێو پـێـكهاته‌كانی خه‌ڵكی عێراقدا گه‌ڵاڵه ده‌كات. كوردیش وه‌ك پـێـكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی دید و بۆچوون و هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆی به‌رامبه‌ری ده‌بێت.
ئینجا بۆ زانینی هه‌ڵوێستی كوردی به‌رامبه‌ر به‌م كۆنفرانسه هاوكارمان بروسـك تۆغان به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتـۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردووه به‌م بابه‌ته. دكتۆر فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق میوانی به‌رنامه‌كه بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 48 خوله‌كه.