هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ڵێن له هه‌ڵمه‌تێـكدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان شـاره‌زایه‌كی بۆمب دروسـتكردنیان ده‌سـتگیر كرد كه په‌یوه‌ندی
به تۆڕی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری هاوپه‌یماناندا هاتووه كه هێزێـكی هاوبه‌شی ئه‌فغانی و هاوپه‌یمانان مه‌لا مه‌حمودیان ده‌سـتگیر كرد له‌كاتی هه‌ڵمه‌تێـكدا بۆ بنكه‌یه‌ك له نزیك شـاری جه‌لال ئه‌باد له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ناوبراو به‌مه‌به‌ستی خۆشـاردنه‌وه جـل‌وبه‌رگ و له‌چكی ژنانه‌ی پـۆشیبوو. هێزی هاوپه‌یمانان مه‌لا مه‌حمودیان تاوانبار كردبوو به‌وه‌ی كه شـاره‌زایه له بواری ته‌قینه‌وه و به‌رپـرسی به‌ره‌ی تۆرا بۆرا بووه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوپه‌یمانان ده‌ڵێن ناوبراو سه‌ر به‌كۆمه‌ڵێـكی میلیشـیایه كه له‌م دوایـیانه‌دا دامه‌زراوه و به‌شـێـكه له ڕێـكخراوی ئه‌لقاعیده كه له پاكسـتانه‌وه دێنه ناو ئه‌فغانسـتان بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان.
له لایه‌كی تره‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕایانگه‌یاند كه‌وا له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا 5 چه‌كداری گومانلێـكراویان له پارێزگای خۆستی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان ده‌سـتگیر كردووه.