پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت هێرشبه‌رێـكی خۆكوژ خۆی له ناو چایخانه‌یه‌كدا له شـارۆچكه‌ی به‌له‌دروز له پارێزگای دیالا ته‌قاندۆته‌وه و به‌لایه‌نی كه‌م 30 كه‌سی كوشـتووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن تیرۆریستان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر په‌لاماردانی ئۆلداره شیعه‌كانی عێراق له‌و كاته‌ی كه به‌ره‌و كه‌ربه‌لا ده‌چن بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی ئاینی ساڵانه‌یاندا.
پۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمب چێنراو له گه‌ڕه‌كی سه‌یدییه‌ی باشوری به‌غدا 8 كه‌سی كوشتووه. له ناوچه‌ی دۆره‌ش له به‌غدا 7 حاجی تری شیعه ئاینزاكان كوژران و زیاتر له 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش، كۆی ژماره‌ی قوربانی‌یه‌كانی شیعه ئاینزاكان له سه‌رانسه‌ری عێراق‌دا گه‌یشته 140 حاجی.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش له عێراق، ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌یترییه‌س و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیلزاد به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی ده‌كردووه و تیایدا ڕه‌خنه‌ی له‌و كرداره توندوتیژییانه گرتووه كه له دژی گه‌لی عێراقی ئه‌نجام ده‌درێن.
له لایه‌كی دیكه، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له حله به‌رزبۆته‌وه به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ندێ له برینداره‌كان.