ده‌سته‌یه‌كی سوێندخۆران گه‌وره یاریده‌ده‌رێـكی پـێشـووی دیـك چه‌ینی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكایان به چوار پـێنج تاوان به گوناهبار ناساند، وه به سوێند خواردنی درۆ و
ئاسته‌نگ خستنه به‌رده‌م داد له كاتی لێـكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ناوی كارمه‌ندێـكی موخابه‌راتی ئه‌مریكی CIA ی ئاشـكرا كردووه.
ڕۆژی سـێشه‌ممه له واشـنتۆن لویس "سكوته‌ر" لیبی تاوانبار كرا به درۆكردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای سوێندخۆران و لێـكۆڵه‌ره‌وه فیدراڵیـیهكانی كه هه‌وڵیان ده‌دا بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كێ ناوی ڤالێری پـلامی ئه‌فسه‌ری نهێنی ده‌زگای موخابه‌راتی ئاشـكرا كردووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڤالێری پـلام خێزانی جۆزێف وڵسـنـه كه دیبلۆماتێـكی پـێشوو بووه و به ئاشـكرا ڕه‌خنه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش گرتووه له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی داگیركردنی عێراق له سـاڵی 2003 دا.
گوته‌بێـژێـكی كۆشـكی سـپـی ڕایگه‌یاند كه‌وا سه‌رۆك بوش ڕێز له بڕیاری تاوانباركردنه‌كه ده‌گرێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتیشـدا به‌داخه بۆ لیبی و خێزانه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها جێـگری سه‌رۆكیش له به‌یانـنامه‌یه‌كدا هه‌مان هه‌ست و ڕای دهربڕیـوه، وه گوتویه‌تی ئه‌و زۆر به بڕیاره‌كه ناكام بووه. دیـك چه‌ینی گوتیشی تیمی یاسایی لیبی به‌نیازن داوای دادگایـكردنێـكی نوێ بكه‌ن، وه ئه‌و هیچ تێبینییه‌ك نادات تا به ته‌واوی هه‌موو پـرۆسه‌ی دادگایـیكردنهكان ته‌واو نه‌بێت.
پاتریك فتزجێڕاڵدی داواكاری گشتی گوتی ئه‌و دڵـگرانه به‌وه‌ی به‌رپـرسـێـكی ئاوا پایه به‌رز كه كار بۆ جێـگری سه‌رۆك ده‌كات درۆ بكات و ئاسـته‌نگ بخاته به‌رده‌م داد.
ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سـێناتیش هاری ڕید كه سه‌ر به پارتی دیموكراته پـێشـوازی له بڕیاره‌كه كرد.
لویس "سكوته‌ر" لیبی ته‌مه‌نی 56 سـاڵه، وه ڕه‌نگه 25 سـاڵ زیندانی بكرێت و زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلاریشی پـێ بـبژێرن.