نوێنه‌ری ئێران له ئاژانسی ناوه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت تاران
ده‌ستبه‌رداری مافی ڕه‌وای خۆی له پـیتاندنی یۆرانیۆمدا نابێت، به‌ڵام ئاماده‌یه مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.
عه‌لی ئه‌زغه‌ر سوڵتانی ڕۆژی دووشه‌ممه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ تێبینی‌یه‌كانی گه‌وره پـشـكێنه‌ری ناوه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی كه گوتبووی هێشـتا ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم نه‌گه‌یشـتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئێران هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی نادات.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی گوتیشی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA ناتوانێت بگاته ئه‌و ئه‌نجامه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران ڕه‌تیده‌كاته‌وه هاوكاری پـشـكنه‌رانی ناوه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بكات.
ئه‌لبه‌رادعی ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی 35 وڵاتی ئاژانسه‌كه له ڤیـیه‌نا دا. پـێشـبینیش ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی IAEA ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیارێـك په‌سه‌ند بكات كه تیایدا زیاتر له 20 پـرۆژه‌ی یارمه‌تی ته‌كنه‌لۆژی بۆ ئێران كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات نوێنه‌رانی پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا ده‌سـتیان به وتووێژ كردووه سه‌باره‌ت به بڕیارێـك بۆ فراوانكردنی سـزاكانی سه‌ر ئێران به‌هۆی ڕازی نه‌بوونی له‌سه‌ر ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.