كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب ڕێژكراو له نێو بازاڕێكی پڕ جموجۆڵ له به‌غدای پایته‌خت، به لای كه‌م بیست و شه‌ش كه‌س كوژراون.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له بازاڕی فرۆشتنی په‌رتوك ناسراو به موته‌نه‌بی بووه و به لای كه‌م په‌نجا و چوار كه‌سیش بریندار بوون. ته‌قینه‌وه‌كه دوكه‌ڵێكی زۆری له ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا دروست كرد و هه‌روه‌ها ئاگری له ئۆتۆمبیل و دوكانه‌كانی بازاڕه‌كه به‌ردا.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مه‌ریكی وا بۆ سێهه‌م هه‌فته‌یه، پلانی ئاسایشی بۆ ڕاگرتنی كوشتنكاری ئاینزایی له به‌غدا پیاده ده‌كه‌ن. واپێده‌چێت زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی له‌شكر له نێو شه‌قامه‌كانی به‌غدا به‌رهه‌می هه‌بێت و كوشتنكاری كه‌مكردۆته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه، كاربه‌ده‌ستێكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق، له میانه‌ی ووته‌كه‌ی دوێنیدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سی، ئێن ، ئێن ی ئه‌مه‌ریكی گوتی هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مه‌ریكی له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دوایدا، پتر له حه‌وت سه‌د چه‌كداری شیعه‌ی سه‌ر به سوپای مه‌هدییان ده‌ستگیركردووه.
هاوكات، كاربه‌ده‌ستانی عێراقی فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه‌یان داوه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵكوتانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر ئاژانسی موخابه‌راتی حكومه‌تی عێراقی له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ریتانی له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق. نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیر په‌لاماره‌كه به كارێكی نایاسیی و نابه‌رپرسانه له قه‌ڵه‌مدا.