جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیكۆڵاس بێرنز ده‌ڵێت ئه‌و "له‌و باوه‌ڕه‌دا نیـیه شه‌ڕ له دژی ئێران به‌رپا بكرێت"، وه "به دڵـنیایـیهوه نیازی كاری له‌و شـێوهیهمان نیـیه":
" بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ بده‌ین خۆمان له پـێـكدادانی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا لابده‌ین. پـێویسته ڕێـگه چاره‌كانی تر بگیرێته به‌ر، وه‌ك ڕێـگای دیبلۆماسی، یاخود فشـاری ئابوری، ئابڵۆقهدانانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه پـێوانه‌كانی دارایی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ین ئێرانیـیه‌كان قایل بكه‌ین كه ڕێـگای تر هه‌یه بۆ به‌ره‌و پـێشـچوون و بۆ زیانگهیشـتنیان ده‌رحه‌ق به هه‌ڵسوكه‌وتی ئێسـتاكهیان."
به‌ڕێز بێرنز ده‌ڵێت ئه‌و پـێشـنیاره‌ی كه ئه‌مریكا له مانگی پـێـنجی سـاڵی 2006 دا پـێشـكه‌ش به ئێرانی كرد كه ئه‌ویش ئه‌وه بوو ئه‌مریكا -- ڕاسـته‌وخۆ به‌شـداری ناوبژیـیهكانی ئێران ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ڕابگرێت -- ئه‌و "پـێشـنیاره زۆر گرنگ بوو" و "هێشـتا له ئارادایه:"
" من سه‌رسوڕماو بووم كاتێـك له ڕۆژنامه‌كاندا ئه‌و هه‌واڵه‌م خوێنده‌وه كه گوایه ئه‌مریكا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ناكات، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێرانیـیه‌كان بكه‌ین. وه ده‌ڵێت مانگێـك له‌مه‌وبه‌ر جارێـكی تر كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه .... گوتی، ده‌مه‌وێت ڕوونی بكه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ئێرانیـیه‌كان پـێشـنیاری سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی په‌سه‌ند بكه‌ن... ئه‌وا خۆم له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان داده‌نیشم."
به‌ڕێز بێرنز ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه خانم ڕایس ڕوونی كردۆته‌وه كه هه‌روه‌ها ئه‌و مشـتومڕانه ده‌بێته مایه‌ی بواردان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی تری په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و ئێران:
" ئینجا ده‌رگایه‌كی كراوه له‌به‌رده‌می ئێران‌دا هه‌یه بۆ چوونه ده‌ره‌وه له گۆشهگیریـیهكهیان؛ ڕێـگای چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌یان هه‌یه به ڕێـگای دیبلۆماسی، وه بۆ زانیاری، هه‌ر هه‌مان پـێشـنیاره كه له‌گه‌ڵ چین و ڕوسیا و ئه‌وروپـیـیه‌كان پـێشـكهشمان كرد، كه هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تری باڵای جیهانیـیه‌وه پـشـتیوانی لێـده‌كرێت."
تۆنی سنۆی گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی ئێران تاكه "هه‌نگاوێـكی ئاسانیان له‌به‌رده‌مدایه" بینێن كه ئه‌ویش سود به وڵاته‌كه‌یان و گه‌لی ئێران ده‌گه‌ێنێت.