پارێزه‌ره‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری ده‌ستگیركراوی كورده‌كان ده‌ڵێن ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه ته‌ندروستی‌یه‌كان ئه‌و شیانانه نیشان ده‌ده‌ن چۆن ئۆجه‌لان ژه‌هراوی كراوه.
دوێنی پێنج شه‌ممه، پارێزه‌ره‌كانی ئۆجه‌لان ئاماژه‌یان به ڕاپۆرتی تاقیگه ته‌ندروستی‌یه‌كان كرد كه نیشانی داوه ئاستێكی به‌رزی نائاسایی میتاڵی سترۆنیۆم و كرۆمیۆم له نێو قژی ئۆجه‌لان‌دا بوون.
پارێزه‌ره‌كانی ده‌ڵێن هیچ شتێك له باره‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و میتاڵانه‌وه نازانن به‌ڵام نیگه‌رانی‌یه‌كی ئێجگار زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر به‌ره‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وه ته‌ندروستیانه.
پارێزه‌ره‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان داوایان له ده‌سته‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی زانایان كردووه سه‌ردانی زیندانه‌كه‌ی ئۆجه‌لان بكه‌ن له دورگه‌ی ئیمره‌لی توركیا و لێكۆڵینه‌وه له باری ته‌ندروستی ئۆجه‌لان بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی دادی توركیاش ده‌ڵێت ئۆجه‌لان هه‌مان مافی زیندانه‌كانی تری هه‌یه و هیچ كاتێكیش كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی مه‌ترسی به‌خشی نه‌بووه.
وه‌زاره‌تی دادی توركیا ده‌ڵێت پارێزه‌ره‌كانی ئۆجه‌لان ده‌یانه‌وێت ناوبراو بخه‌نه‌وه به‌رده‌م سه‌رنجی نێونه‌ته‌وه‌یی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له مانگی ڕابردوودا داوایه‌كی ئۆجه‌لانی ڕه‌ت كردۆته‌وه بۆ سه‌ر له‌نوێ دادگایی كردنه‌وه‌ی.